نه‌وا
له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له نێوان توركیا، روسیا و سوریا له‌سه‌ر ئاستی هه‌واڵگری به‌ڕێوه‌چووه و پرسی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی توركیا و سوریا بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كان تاوتوێكراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌واڵگریی روسیا، توركیا و سوریا كۆبونه‌وه‌یه‌ك له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چووه، تیایدا هاكان فیدان به‌رپرسی هه‌واڵگریی توركیا و عه‌لی مه‌ملووك سه‌رۆكی نوسینگه‌ی ئه‌منیی سوریا به‌شداربوون.
رۆیته‌رز ئاشكرایكردووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسی ئاگربه‌ست له ئیدلب و هه‌ماهه‌نگی نێوان توركیا و سوریا بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه كوردییه‌كان له باكوری سوریا تاوتوێكراوه.
به‌رپرسێكی توركیا، به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش له دژی هێزه‌كانی "یه‌په‌گه" له خۆرهه‌ڵاتی فورات كراوه.
رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌مه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌و جۆره‌ی به‌رپرسانی هه‌واڵگریی سوریا و توركیایه، كه به ئاشكرا له راگه‌یاندنه‌وه باس بكرێت.