نه‌وا
چه‌كدارانى داعش له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین هێرشیان كرده‌سه‌ر خاڵێكى هێزه ئه‌منیه‌كانى عیراق و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان بونه قوربانی.
له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌وه شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌دراوه، چه‌كدارانى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى هێزه ئه‌منییه‌كان له دوجه‌یل، كه فه‌وجى به‌رگریى سه‌ڵاحه‌دینى لێیه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه دوو ئه‌ندامى ئه‌و هێزه ئه‌منیه كوژراون، هه‌روه‌ها پێنجی دیكه‌ش برینداربون، كه یه‌كێكیان پله‌ى ئه‌فسه‌رى هه‌یه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، دواى هێرشه‌كه چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتون و ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه گه‌مارۆدراوه و گه‌ڕان و پشكنین ده‌ستیپێكردوه.