عەلی حەمەساڵح: بۆ هەر بەرمیلێك نەوت 20 دۆلار و 67 سەنت دەدرێتە وەزارەتی دارایی

15/01/2020

نەوا
عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "بە بیانوی قەرزاربونی حكومەتی هەرێمەوە بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی فرۆشراو تەنها 20 دۆلار و 67 سەنت دەدرێت بە وەزارەتی دارایی هەرێم".
عەلی حەمەساڵح لەلێدوانێكیدا بۆ بەشی كوردیی دەنگی ئەمریكا ئاشكرایكردوە، بەرهەمی رۆژانەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەمانگی 12ی ساڵی رابردودا 475 هەزار بەرمیل بوە، بەڵام بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی فرۆشراو تەنها 20 دۆلار و 67 سەنت دراوە بە وەزارەتی دارایی هەرێم.
دەشڵێت "بە بیانوی ئەوەی حكومەتی هەرێم قەرزارە بۆیە تەنها ئەو بڕە پارەیە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی، لەكاتێكدا ماوەی 3 ساڵ و شەش مانگە دەگوترێت حكومەتی هەرێم خەریكی دانەوەی قەرزە".
عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەبارەی پرۆژەیاسای چاكسازییشەوە دوپاتیكردۆتەوە، پرۆژەكە بریتییە لە دۆسێی خەرجییەكان و سیستمی موچە و خانەنشینی و دەرماڵە و بەخشینەكان و پێداچونەوە بە لیستی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، پرۆژەیاساكەش لە پەرلەمان دەستكاریی زۆرباشی كراوە و دەتوانن بڵێن هەنگاوێكی چاكسازییە لەبواری یاساییدا، بەڵام لە دەركردنی یاساكە گرنگتر، جێبەجێكردنێتی.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group