هاتوچۆی گەرمیان وێنەی دیاردەیەكی ناشرینی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە

15/01/2020

نەوا
هاتوچۆی گەرمیان داوا لە هاووڵاتیان دەكات پەنجەمۆریان بە دیواری بەڕێوەبەرایەتییەكە نەسڕن.
راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان چەند وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاند، هەندێك لەو هاووڵاتیانەی سەردانی بەشی هونەریی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان دەكەن بۆ گواستنەوەی خاوەنداریتی و تازەكردنەوەی ساڵنامەی ئۆتۆمبێل لەدوای ئەوەی پەنجەمۆر دەكەن، مۆری سەرپەنجەیان بەدیواری ئەو بەشە پاك دەكەنەوە ئەوەش بوەتەهۆی پیسبوونی هۆڵی چاوەڕوانی و سیمایەكی ناشرینی پێ بەخشیوە.
هاتوچۆی گەرمیان داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەكاتی سەردانیكردنی ئەو بەشە و لەدوای پەنجەمۆركردنیان، پەنجەیان بە دیوارەكاندا نەسڕن و پاكوخاوێنی بپارێزن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group