نه‌وا
به‌هۆی بۆردومانی باره‌گایه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه، 10 كه‌س بونه‌ته قوربانی، كه یه‌كێكیان فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له بۆردومانه‌كه‌دا زه‌رده‌شت شنگالی فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال "یه‌په‌شه" و شه‌ش شه‌ڕڤان شه‌هیدبون و سێ كه‌سی دیكه‌شیان برینداربون.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی وتویه‌تی "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه‌یان له كۆمه‌ڵگای دووگرێ بۆردومان كردوه و به‌و هۆیه‌وه حه‌وت كوژراو و سێ بریندار هه‌ن، كه له‌ناو باره‌گای په‌كه‌كه‌دا بون و چه‌كداری ئه‌وانن".
قاسم شه‌شۆ ده‌شڵێت "دوای بۆردومانكردنی باره‌گاكه، ته‌رمی كوژراوه‌كان و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سنونێ كراون".