نه‌وا
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت، هه‌فته‌ی داهاتو شاندی دانوستانكاری هه‌رێم ده‌چێته په‌رله‌مان بۆ رونكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاكسازی كراوه كه ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستانه".
وتیشی: ئامانجی بنه‌ڕه‌تی پڕۆژه یاساكه به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش، ئومێد سه‌باح وتی: هه‌رێم و به‌غدا له گفتوگۆكانیاندا گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی، بڕیاریشه هه‌فته‌ی داهاتو شاندی دانوستانكاری هه‌رێم سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان بكات بۆ رونكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی گفتوگۆكان.
له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمیشه‌وه، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌سه‌ر پرسی بودجه حكومه‌ت ده‌توانێت خه‌رجییه‌كان دیاری بكات، به‌ڵام ناتوانێت داهات دیاری بكات، چونكه به‌شێكی داهاته‌كه په‌یوه‌سته به به‌غداوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامی گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ن.