نه‌وا
له‌سه‌ر بۆردومانكردنی شه‌نگال په‌رله‌مانتارێك داواده‌كات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و هۆشداری بداته حكومه‌تی توركیا.
رۆژی چوارشه‌ممه فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كانی توركیا شه‌نگالیان بۆردومان كرد و به هۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌به‌شه و چوار شه‌ڕڤانی تری ئه‌و هێزه شه‌هید بوون.
له‌وباره‌وه یوسرا ڕه‌جه‌ب ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق، ئیدانه‌ی بۆردوومانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای كرد و به سایتی رۆژ نیوزی راگه‌یاندوه: ده‌بێت له‌پای ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه ئه‌نجامیده‌دات، سنوورێك بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا دیاریبكرێت، چونكه ئه‌مه ته‌نها پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و قڕكردنی گه‌لی كورد نییه، به‌ڵكو شكاندنی سه‌ره‌وه‌ریی خاكی عێراقیشه.
باسی له‌وه‌شكردووه:"ناكرێت ئێمه غیره‌تمان هه‌بێت له‌سه‌ر به‌شێكی خاكی عێراق و به‌شێكی دیكه‌ی پشتگوێ بخه‌ین، ده‌بێت بڕیاری ده‌كردنی هێزه بیانییه‌كان هه‌موو هێزه‌كان بگرێته‌وه به هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاشه‌وه، چونكه ته‌نها له ساڵی ڕابردوودا زیاتر له 135 هاوڵاتی مه‌ده‌نیی له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بۆردوومان و تۆپبارانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه بوونه‌ته قوربانیی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ڕاشیگه‌یاندوه، كه " نووسراوێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و تێیدا داوا ده‌كات، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕابسپێردرێت تا ئاگاداریی و هۆشداریی بداته ده‌وڵه‌تی توركیا له‌پای ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی كه كردییه سه‌ر شه‌نگال و سنوورێك بۆ پێشێلكارییه‌كانی دابنرێت".