نه‌وا-كاروان مه‌حمود
دوو ئه‌ندامی كوردی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێن، ئه‌و نوسراوه‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی فیدراڵی كردووه بۆ راگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، بۆ فشار خستنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌و مه‌رج نییه حكومه‌ت كاری پێبكات.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، نوسراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی كراوه بۆ راگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی راده‌ستنه‌كردنی نه‌وته له‌كاتێكدا چه‌ند رۆژێك له‌ساڵی نوێ تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بودجه په‌سه‌ند نه‌كراوه، وتیشی: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی نه‌وتیش راده‌ست بكات مه‌رج نییه شایسته داراییه‌كان پێبدرێت چونكه تا ئێستا بودجه‌ی 2020 په‌سه‌ند نه‌كراوه‌و حكومه‌تیش ناتوانێت ئه‌و پاره‌یه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات".
راشیگه‌یاند، ئه‌وه داواكارییه‌ی كراوه ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عیراق كراوه مه‌رج نییه حكومه‌تی عیراق پابه‌ندی داواكارییه‌كه بێت، دواتر ئه‌و هه‌وڵه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان ناچار بكه‌ن پشتیوانی‌یان بێت له داواكاری خۆیان و فشار دروستبكه‌ن.
لای خۆشیه‌وه هوشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، نوسراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی له باره‌ی راگرتنی ناردنی پاره بۆ هه‌رێم، هیچ كاریگه‌ریه‌كی نابێت.
له نوسینێكدا هوشیار عه‌بدوڵا باسی له‌وه‌كردووه، نوسراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق هیچ مه‌ترسیه‌ك له سه‌ر پشكی هه‌رێم بۆ ساڵی 2020 دروست ناكات.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌و نوسراوه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه به‌هۆیه‌وه پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بردرێت، راست نیه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئه‌وه دواجار نوسراوی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانیه و هیچ هێزێكی یاسایی یان ئیلزامی نییه تا وه‌زاره‌تی دارایی پابه‌ند بكات به بڕینی پشكی هه‌رێم.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی 2020 تا ئێستا یاسای بودجه نیه به گوێره‌ی یاسای ئیداری مالی له‌سه‌ر بودجه‌ی 2019 به رێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه حكومه‌تی عێراقی كاره‌كانی راییده‌كات به پشكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.