لیڤەرپوڵ پێكهاتەی نمونەیی ئەوروپا داگیردەكات

15/01/2020 وەرزش

نەوا
پێنج یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەگەنە پێكهاتەی نمونەیی ئەوروپاوە، كە لەلایەن ماڵپەڕی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا "وێفا"وە راپرسییەكی بۆ رێكخرابو.
بەگوێرەی دەرئەنجامەكان، هەریەك لە ئەلیسۆن بیكەر، ترێنت ئەلیكسەندەر ئارنۆڵد، فرینكی دی یۆنگ، ئەندی رۆبەرتسۆن و سادیۆ مانی توانیویانە پێگەی خۆیان لە پێكهاتە نمونەییەكەی ئەوروپادا بگرن.
لە پاڵ یاریزانەكانی لیڤەرپوڵ، هەریەك لە: لیۆنێل میسی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی و كیڤن دی برۆین لەنێو پێكهاتەكەدان.
ئەو پێنج یاریزانەی لیڤەرپوڵ وەرزی رابردو توانییان ببنە بەشێك لە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و جامی سوپەریش.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group