نه‌وا
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتى سه‌در داوا له خۆپیشانده‌رانى عیراق ده‌كات به‌رده‌وامن له‌خۆپیشاندانه‌كانیان و ده‌ڵێت "به‌رده‌وامبن ئه‌ى شۆڕشگێڕان، ئێمه له‌گه‌ڵتانین".
سه‌در له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى "ئه‌ى گه‌لى عیراقى ره‌سه‌ن، ئه‌ى شۆڕشگێڕه ئازاكانى دژى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام بن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، له‌گه‌ڵیان ده‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ داگیركاری، نیشتمان بونى نییه و له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵى سه‌روه‌رى بوونى نییه و له‌گه‌ڵ تیرۆر ئاسایش بونى نییه، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ توندڕه‌وى ئازادى بوونى نییه.
سه‌در باسى له‌وه‌شكردوه، دادپه‌روه‌رى رێگه‌یانه و ئاشتى ئامانجیانه و سه‌روه‌رى داواكارییانه. هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "با سه‌رجه‌م ده‌نگه توندڕه‌و و داواكارانى ملكه‌چى، كپ ببن، ئێوه ده‌رچونین و ئێمه‌ش شوێنكه‌وتونین، ئێمه‌و ئێوه‌ش عیراقیین تا له‌ژیاندا مابین".