نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و دوای دانیشتنه‌كه‌ش په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازیی، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر یاساكه ده‌ربڕی.
سه‌ره‌تا فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له رێگه‌ی د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌وه باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌و یاسایه ناتوانێت چاكسازی بكات، چونكه ده‌ستی نه‌بردوه بۆ موچه و خانه‌نشینی پله باڵاكان و مافی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانیشی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، كه ئه‌و یاسایه حكومه‌ت چۆنی ویستوه وه‌ها ده‌رچوێندراوه نه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان حكومه‌ت ناچاربكات.
له‌لایه‌ن خۆیشییه‌وه فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان باسی له‌وه‌كرد، له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا په‌یڕه‌وی ناوخۆ پێشێلكراوه و هیچ بڕگه و ماده‌یه‌ك به‌بێ پرسی حكومه‌ت زیاد نه‌كراوه، بۆیه ئه‌و یاسایه نابێته‌هۆی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستاندا.
دواتر فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، كه هاوكات له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له دوای ماده‌ی 9ی یاساكه‌وه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان چونه‌ده‌ره‌وه، له‌ڕێی د.كازم سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سندكراوه، نابێته‌هۆی چاكسازی و موچه و ئیمتیازاتی پله باڵاكان وه‌ك خۆی ده‌هێڵێته‌وه و ئه‌گه‌ر پێشتر به نایاسایی كراوه ئێستا به یاساش رێكخراوه و ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه به‌رده‌وام بن".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه فراكسیۆنه‌كه‌یان ئاماده‌یه فۆرمی خانه‌نشین نه‌بون پڕبكاته‌وه.
دوای ئه‌وان هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان، كه ده‌نگیان به پرۆژه‌یاساكه داوه، به جیا پرێس كۆنفرانسیان سازكرد و بۆچونی خۆیانیان ده‌ربڕی.
سه‌ره‌تا فراكسیۆنی یه‌كێتی پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان كرد و وه‌ك ده‌ستكه‌وتی سه‌ركه‌وتن بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌سفیكرد.
هه‌روه‌ها فراكسیۆنی گۆڕانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد، كه به‌هۆی ئه‌و یاسایه‌وه جگه‌له‌وه‌ی ماف و ئیمیتیازاتی فه‌رمانبه‌ران و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی پارێزراو ده‌بێت، له به‌رانبه‌ریشدا پاره‌یه‌كی زۆر بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌ستی حكومه‌ت ده‌كاته‌وه بۆ كاركردن له‌سه‌ر نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و پاككردنه‌وه‌ی لیسته‌كانی موچه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و رێكخستنی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ند به لیستی موچه و پێدراوهكانهوه.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رباری ئاماژه‌كردن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه و گرنگی یاساكه، كه وه‌ك ده‌ستكه‌وت بۆ خه‌ڵكی كوردستانی له قه‌ڵه‌مدا، باسیان له‌وه‌كرد له په‌رله‌ماندا هه‌ندێك فراكسیۆن ده‌یانویست رێگری له یاساكه بكه‌ن و هه‌وڵده‌ن بچوكی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پیلانه‌كانیان سه‌ری نه‌گرت و ئه‌وه‌ی ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بوو ئه‌وه سه‌ركه‌وت.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه، ئه‌ركی خۆیان له په‌سندكردنی پرۆژه یاسای چاكسازیی جێبه‌جێكردوه، به‌ڵام ئه‌ركێكی ئاسان نه‌بوه.
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌دوای دانیشتنی په‌رله‌مان، كه پرۆژه‌یاسای چاكسازیی تێدا په‌سندكرا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی "دوای په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی، ئێستا داڕشتنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له شێوه‌ی مادده رێكبخرێت و هه‌ركاتێك ته‌واو بوو ده‌ینێرن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان".