نه‌وا
قائیمقامیه‌تی كۆیه ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، كه رۆژانه 12 كاتژمێر هاتوچۆی بارهه‌ڵگر قه‌ده‌غه ده‌كات و له سبه‌ی هه‌ینییه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا قائیمقامیه‌تی كۆیه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به راوێژ له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و دوكان و به ئاگاداری هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر، به بڕیاری لیژنه‌ی ئه‌منی كۆیه له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوه‌كانی هاتوچۆ، بڕیاردرا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له رێگاكانی سنوری كۆیه له كاتژمێر 7ی به‌یانی تا 7ی ئێواره.
به پێچه‌وانه‌وه بارهه‌ڵگره‌كان رێگه‌یان پێ‌نادرێت و سزای مادی ده‌درێن و بڕیاره‌كه‌ش له رۆژی هه‌ینی 17-1-2020وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.