سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای ئاسانكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیانی به‌له‌مه‌كه‌ی نێوان توركیا و یۆنان ده‌كات

16/01/2020

نه‌وا
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌زگاكانی حكومه‌تی ڕاسپاردووه‌ ئاسانكاری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیه‌كانی به‌له‌مه‌كه‌ی نێوان توركیا و یۆنان بكه‌ن. 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌ت:  

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك له‌ نێوان توركیا و یۆنان، به‌داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ قوربانی، كه‌ هه‌ندێك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدابوو.
رێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، وێرای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری قوربانیان، ده‌زگاكانی حكومه‌تیشی راسپارد كه‌ هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك بكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
16-1-2020

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group