رێواز فایەق: ئەركی حكومەتە یاسای چاكسازی جێبەجێ بكات

17/01/2020

نەوا
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،‏"ئێستا ئەركی حكومەتە جێبەجێكردنی یاساكە بكاتە كاری لە پێشینەی خۆی و پەرلەمانیش چاودێری پرۆسەكە دەبێت".
لە نوسینێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان نوسیویەتی،"‏ پەرمانی كوردستان پرۆژە یاسای چاكسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی پەسەند كرد."
سەرۆكی پەرلەمان دەڵێت،"‏ئێستا ئەركی حكومەتە جێبەجێكردنی یاساكە بكاتە كاری لە پێشینەی خۆی و پەرلەمانیش چاودێری پرۆسەكە دەبێت."
رێواز فایەق ئاماژەی بەوەشكردوە،"ئەمە سەرەتایە بۆ ڕیفۆرمی گەورەتر و پەرلەمان پشتیوانی چاكسازی دەبێت."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group