ریاڵ مەدرید یەكەم گرێبەستی فەرمی زستانەی راگەیاند

پێش 4 هەفتە وەرزش

نەوا
ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجامدانی یەكەم گرێبەستی زستانەی راگەیاند و رینیێر خیسۆسی بەرازیلی یانەی فلامینگۆی پەلكێشی ریزەكانی كرد.
لەوبارەیەوە ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رونیكردوەتەوە، گرێبەستەكەی خیسۆس تا ساڵی 2026 دەبێت و ئیتر فلامینگۆ بەجێدەهێڵێت و دەچێتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە خیسۆس سەرەتا پەیوەندی بە تیمی كاستیای لاوانی ریاڵ مەدریدەوە دەكات و پاشان بۆ پلە یەك سەردەكەوێت.
هەرچەندە تائێستا بڕی گرێبەستەكە بە فەرمی رانەگەیەندراوە، بەڵام راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەوەدەكەن، كە مێرەنگێ 30 ملیۆن یورۆی پێداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group