جەیمس جێفری: داعش لە كەركوك و دیالە چالاك بوەتەوە

24/01/2020 جیهان

نەوا
نێردەی تایبەتیی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی شەڕی داعش لە سووریا و عێراق رایگەیاند، كە ڕێكخراوی داعش لە كەركووك و دیالە چالاك بووەتەوە.
جەیمس جێفری جەیمس جێفری نێردەی تایبەتیی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی رایگەیاند، هێزەكانی هاوپەیمانان چاودێریی بارودۆخەكە دەكەن و ئاگادارن لە باشووری رووباری فورات لە سووریا داعش هێزەكانی خۆی كۆ كردووەتەوە و لە هەردووی پارێزگای كەركووك و دیالەش چالاك بوونەتەوە.
جەیمس جێفری ئاماژەی بەوە دا كە واشنتۆن ئامادەیە بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا لەبارەی داهاتووی ڕۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق.
وتیشی ڕێككەوتنی هاوپەیمانان و عێراق بە شێوەیەكە كە هێزەكانیان تا كۆتایی داعش لە عێراق دەمێننەوە، بەڵام ئێستا مەترسیی زۆر هەیە لە گەڕانەوەی داعش.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group