نەوا-
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتیی مەهەپە رایگەیاند: ئەگەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار بە گونجاوی بزانێت و پەرلەمانی توركیا ئیرادەی دەستوریی خۆی لەم ئاڕاستەیەدا بخاتەڕو، داوا دەكەن ئەردۆغان ببێت بەكاندیدی هاوپەیمانی كۆمارییەكان بۆ سەرلەونوێ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار.
سەرۆكی گشتی مەهەپە ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوامی پێشكەوتنی توركیا بەكاندیدبونەوەی ئەردۆغان و هەڵبژاردنەوەی بۆ سێهەمینجار وەك سەرۆك كۆمار مسۆگەر دەبێت، چونكە قۆناغی داهاتو چەندین پێشهاتی گرنگ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و پێویستی بە ئەزمونی ئەردۆغان هەیە لەبەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیەدا، زەمینەی یاسایی، سیاسی و كۆمەڵایەتی بۆ ئەم هەنگاوەش بە تەواوی لەبارە.