ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا هەزار و 350 كەسی تێپەڕاند

25/01/2020 جیهان

نەوا
حكومەتی توركیا نوێترین داتای لە بارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی شەوی رابردوی وڵاتەكە بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، كە هەزار و 350 كەسی تێپەڕاندوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستیی توركیا لە پرێس كۆنفرانسی هاوبەشدا رونیانكردەوە، كە ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 22 كەس، هەروەها بریندارەكانیش هەزار و 330 كەسن.
هەروەها سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆ ئاشكرایكرد، كە بومەلەرزەكە زەرەر و زیانی بە بەندیخانەی ئەدیامان گەیاندوە و بەهۆیەوە زیندانییەكانیان گواستوەتەوە. باری نائاساییش لەسەرجەم ئەو پارێزگایانەدا راگەیەندراوە، كە بومەلەرزەكە زیانی پێگەیاندون.
ئەو بومەلەرزەیەی دوێنێ لە ویلایەتی ئەلازیغ و بەشێك لە توركیا و باكور و رۆژئاوا و باشوری كوردستانی دا، گوڕەكەی 6.8 پلە بوە بە پێوەری رێختەر و كۆی گشتی بومەلەرزەكانیش 149 دانە بوە و تەنها یەكێكیان وێرانكەر بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group