سوپای پاسدارانی ئێران نرخی خوێنی قاسم سولەیمانی دیاری كرد

27/01/2020 جیهان

نەوا
سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد، نرخی خوێنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس بەرانبەری مادی نییەو نرخەكەی تەنها دەركردنی هێزەكانی ئەمریكایە لەناوچەكەدا و ئەوەش دەهێننەدی.
دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریكاوە، سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات و لە یەكەم هەنگاویشدا دوو بنكەی سەربازیی ئەو وڵاتەیان لە عیراقدا بۆردومان كرد.
لەوبارەیەوە ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی لەزاری عەمید رەمەزان شەریف وتەبێژی سوپای پاسدارانەوە بڵاویكردوەتەوە، نرخی خوێنی سولەیمانی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكایە لەناوچەكەدا، هیچ بەرانبەرێكی مادی بۆ خوێنی قاسم سولەیمانی نییە و دەركردنی هێزە ئەمریكییەكان دێتەدی.
سەبارەت بە تۆڵەكردنەوەی خوێنی سولەیمانی-یش، وتی "ئەو زللـەیەی سوپای پاسداران لە ئەمریكای دا بە بۆردوماكردنی بنكە سەربازیەكانیان، سەرەتای تۆڵەكردنەوەیەكی توند بوو لە ئەمریكا".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group