ئەمریكا بە فەرمی داوایەك لە حكومەتی عیراق دەكات

27/01/2020 عێراق

نەوا
دوای موشەكبارانكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەشاری بەغدا و برینداربونی سێ كەس لەنێو رێستۆرانتی باڵیۆزخانەكەدا، ئەمریكا داوا لە حكومەتی عیراق دەكات دامەزراوە دیپلۆماسیەكانی ئەمریكا بپارێزێت.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا سەبارەت بەهێرشەكەی دوێنێ‌ شەوی ناوچەی سەوزی بەغدا بڵاویكردوەتەوە، داوا لە حكومەتی عیراق دەكەن پابەندبێت بە ئەركەكەكانیەوە بۆ پاراستنی دامەزراوە دیپلۆماسییەكان.
رونیشكراوەتەوە، لە مانگی ئەیلولی رابردوەوە زیاتر لە 14 هێرش لەلایەن ئێران و میلیشیاكانییەوە كراوەتەسەر فەرمانبەرانی ئەمریكا لە عیراق، تائێستاش بارودۆخی ئەمنی ئاڵۆزە و گروپە چەكداریەكان هەڕەشەن لەسەر بارودۆخی ئەمنی و لەوبارەیەوە هۆشدار دەبن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group