نه‌وا
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه كۆچی دوایی كرد.
میدیاكانی پارتی هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن له كاتی چوونی بۆ ده‌وام، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه، دوای ئه‌وه‌ی جه‌ڵته‌لێیداوه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی توشی روداوی هاتوچۆ بوه.
له دوا پۆستیدا، كه له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن نوسیویه‌تی "هه‌تا برین قوڵبێته‌وه، مه‌رگی چه‌قۆ نزیكتره".