نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا: بۆ كێشەی پارەی گەنمی جوتیاران لیژنەی هاوبەش پێكدەهێنرێت

08/02/2020

نەوا-لاڤە كوردە 
سبەینێ شاندێكی هەرێم دەچێتە بەغدا و نوێنەری حكومەتی هەرێمیش دەڵێت "سەردانەكە بۆ هەماهەنگی زیاتر و چارەسەری گرفتی جوتیارانی هەرێمە".
فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا بۆ رادیۆ نەوا وتی "سبەینێ شاندێكی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم سەدرانی بەغدا دەكات و لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و بازرگانی عیراق كۆدەبنەوە بۆئەوەی هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەردوولادا بكرێت". 
وتیشی "لە رۆژانی رابردودا بۆ كێشەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەگەڵ وەزیرانی كشتوكاڵ و بازرگانی كۆبومەوە و بڕیارە لیژنەیەك لەلایەن هەرێم و عیراقەوە بۆ ئەو مەبەستە پێكبهێنرێت". 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group