بەرپرسێكی گۆڕان: هەڵوێستمان بەرامبەر بە حكومەت و ئەنجام نەدانی چاكسازی دەبێت

08/02/2020

نەوا
سكرتێری كاروباری باژێڕوانەكان لە خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، كە هەڵوێستیان بەرامبەر بە حكومەت و ئەنجامنەدانی چاكسازی دەبێت و دەشڵێت: “بازاڕی هەرێم لەسەرجەم بوارەكاندا قۆرخكراوە”.
شەماڵ عەبدولوەفا، سكرتێری كاروباری باژێڕوانەكان لە خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای بزوتنەوەكەی ڕاگەیاندووە، بەشداریكردنیان لە حكومەت بەئامانجی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەیە، كە لەپێناو چاكسازی و چاكەی گشتیدایە.  وتیشی، هەڵوێستیان بەرامبەر بە حكومەت و چاكسازی دەبێت و پێداگری لەسەر ئەو گوتار و بەرنامە سیاسیە دەكەن، كە بزوتنەوەی گۆڕان لەپێناویدا دروستبووە و بەهیچ شێوەیەك سازشی لەسەر ناكەن.
جەختیشی كردەوە، ئەنجامدانی چاكسازی زامنی نەمانی ئەو نائومێدیەیە كە خەڵك بەرامبەر دۆخەكە هەیەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بازاڕی هەرێم لەسەرجەم بوارەكاندا قۆرخكراوە و هیچ دەرفەتێكی بازرگانی و كاركردن بۆ هاووڵاتیانی ئاسایی نەماوەتەوە، دەشڵێت: “ئەركی حكومەتە ڕێگری لە نەمانی ئەو قۆرخكاریە بكات و ڕێگری لەو باڵا دەستیەی كۆمپانیا حزبیەكان بكات، كە داهاتی هەرێم دەخەنە گیرفانی حیزبەكانیانەوە”.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group