"لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران پێكده‌هێنرێت"

09/02/2020 عێراق

نه‌وا
به‌وته‌ی وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌ هه‌ولێر و به‌غدا لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران پێكبهێنن.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و شاندی باڵای هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌ گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق كۆبوه‌وه‌.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق بڕیاریانداوه‌ لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران پێكبهێنن و جیاوازی نه‌كرێت له‌نێوان جوتیارانی هه‌رێم و پارێزگاكانی تری عیراق.
لای خۆیه‌وه‌ ساڵح حسێنی وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق رایگه‌یاند: پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 له‌لای وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌ و پێویسته‌ بۆ جوتیارانی هه‌رێمی دابین بكات.
وتیشی: هیچ جیاوازیه‌ك له‌ نێوان جوتیارانی عیراق نییه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group