كوڕە گەورەكەی پێلێ: باوكم بەدەست خەمۆكییەوە دەناڵێنێت

11/02/2020 وەرزش

نەوا
ئیدینهۆی كوڕی پێلێ ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل و جیهان دەڵێت "باوكم بەدەست جۆرێك نەخۆشی خەمۆكیەوە دەناڵێنێت و بە بارێكی تەندروستی ناجێگیردا تێپەڕدەبێت".
ئیدینهۆی گۆڵپارێزی پێشو و كوڕە گەورەی پێلێ‌ رایگەیاندوە، باوكی بەهۆی كێشەی تەندروستییەوە ناتوانێت بەشێوەیەكی ئاسایی جوڵەكانی ئەنجامبدات، بەردەوام لە ماڵەكەیدا دەمێنێتەوە و ئەوەش وایلێكردوە توشی جۆرێك لە خەمۆكی ببێت.
ئیدینهۆ ئەوەشی بە ماڵپەڕی (گڵۆبۆ سپۆرت) وتوە "بیهێننە پێش چاوی خۆت.. ئەو پادشایە، هەمیشە بە كەسایەتیەكی بەهێزەوە دەركەوتوە، بەڵام ئێستا كە ناتوانێت بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێگادا بڕوات، هەست بە شەرمەزاری دەكات و نایەوێت بەو بارودۆخەوە ببینرێت".
پێلێی بەڕازیلی یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی مێژووی تۆپی پێ و یەكەم یاریزانە توانیویەتی سێ جار لە ساڵەكانی (1958،1962،1970)  جامی جیهانی بەدەستبهێنێت و خاوەنی زیاتر لە هەزار گۆڵە لە ژیانی پیشەییدا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group