لە چی تەمەنێكدا ئاسودەیی پاشەكشە دەكات؟

11/02/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە، هەستكردن بە ئاسودەیی لە مرۆڤدا دوای تەمەنی 80 ساڵی دەگاتە ترۆپك، بەڵام لەسیەكانی تەمەندا پاشەكشە دەكات.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، بەپێی لێكۆڵینەوەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاسودەیی لە هەشتاكانی تەمەندا بەدیاریكراوی لە 82 ساڵیدا دەكاتە ترۆپك، بەڵام لە سیەكانی تەمەندا دادەبەزێت، دوبارە لە تەمەنی 54 ساڵیدا دەستپێدەكاتەوە.
شارەزایانی رێكخراوەكە ئەوەیان رونكردوەتەوە، بەتەمەنەكان لە گەنجەكان زیاتر رووخۆش و قسە خۆشترن، چونكە هیچ پەستانێك نەماوە لەژیاندا روبەڕوی ببنەوەو ئەوان تەنها بۆ گاڵتەوگەپ دەژین.
هەر لەو بارەیەوە دانیێل لیفیتین مامۆستای زانستی دەرونزانی لەزانكۆی ماكجیل لە كەنەدا رایگەیاندوە، دوای لێكۆڵینەوەیەك كە لە 60 دەوڵەتی جیهاندا كراوە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی گەیشتوەتە ئەو ئەنجامە.
رونیشیكردوەتەوە، دوای لێكۆڵینەوە لەچەندین دەوڵەت دەركەوتوە كە بنچینەیەكی كیمیاوی و دەماریی لەو دیاردەیەدا رۆڵی هەیە،  كیمیای دەمارەكان لە لەشدا لەتەمەنی 82 ساڵیدا دەگۆڕدرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ئاسودەیی بدۆزێتەوەو تركیز بخاتە سەری، لەو تەمەنەدا مرۆڤ تێدەگات كە بەنزیكەیی هەموو شتێك دەزانێت و واز لە زۆر شت دەهێنێت كە هیلالی دەكات و هەروەها تێدەگات كە دوای تێپەڕبون بەو هەموو تاقیكردنەوە تاڵ و جوانەدا هێشتا باشە، لەوانەشە هۆكاری هەستكردن بە ئاسودەیی ئەوە بێت كە مرۆڤ چیتر چاوەڕێی ئەزمونی نوێ‌ و گەورە ناكات وەك گەنجی، یان چیتر دەستكەوتنی زۆر نییە بەدەستیبهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group