نه‌وا
ناجیلا ترینداد نمایشكارى جلوبه‌رگ، كه پێشتر به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژیى سێكسى سكاڵاى له‌سه‌ر نه‌یمار دا سیلڤا ئه‌ستێره‌ى تۆپى پێى به‌ڕازیل و یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى تۆماركردبو، ئێستا سكاڵایه‌كى دیكه‌ی ئاماده‌كردوه و یاریزانه‌كه به سه‌رپه‌رشتیكردنى تۆڕێكى له‌شفرۆشى تۆمه‌تبار ده‌كات.
رۆژنامه‌ى "ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ى ئیسپانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ناجیلا، ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه‌كه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه تۆڕێكى له‌شفرۆشى بۆ كه‌سه گه‌وره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
رونیشكراوه‌ته‌وه، به‌پێى تۆمه‌ته‌كانى ئه‌و نمایشكاره، نه‌یمار كچان له به‌ڕازیله‌وه ده‌گوازێته‌وه فه‌ره‌نسا بۆ قۆستنه‌وه‌ی سێكسى و خودی ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه‌كه‌ش سه‌رپه‌رشتى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و كچانه ده‌كات.
به‌پێى زانیاریه‌كان، ناجیلا ترینداد بڕیاریداوه سكاڵاكه پێشكه‌شى یه‌كێك له‌دادگاكانى فه‌ره‌نسا بكات بۆئه‌وه‌ى ته‌ماشا بكرێت.
پێشتریش ئه‌و نمایشكاره به‌ڕازیلیه به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆسه‌رى له یه‌كێك له هۆتێله‌كانى شارى پاریس، سكاڵاى له‌سه‌ر نه‌یمار تۆمار كردبو، به‌ڵام دواتر مه‌له‌فه‌كه داخراو ئه‌و نمایشكاره به فرت و فێڵ و ناوزڕاندن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن تۆمه‌تباركرا و كه‌یسێكی پێچه‌وانه له دژى كرایه‌وه.