نه‌وا
ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، قسه‌كانی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح-ی ره‌تكرده‌وه، به‌وه‌ی گۆڕان له پشكه‌كانی خۆی له حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی خۆشبووبێت.
ده‌رباز محه‌مه‌د له لێدوانێكیدا بۆ میدیای فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا ئێستا هیچ به‌ڵێنێكی به محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نه‌داوه بۆ سازشكردن له‌سه‌ر مافه‌كانی، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی را و بۆچوونی عه‌للاوی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كارنامه و شێوازی حكومه‌تی نوێ.
ئه‌ندامه‌كه‌ی خانه‌ی راپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی، ده‌یانه‌وێت بزانن هه‌ڵوێستی عه‌للاوی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان چۆنه، بۆیه لێدوانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح-ی ره‌تكرده‌وه له‌باره‌ی سازشكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له مافه‌كانی له حكومه‌تی نوێی عیراق.