هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

14/02/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر هاولاتیان و شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە چەند رێگەیەكی سەرەكی ناوچە شاخاوویەكان بە بەفر گیراوە و تا ئێستا رێگە نەكراوەتەوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، رێگای نێوان دەربەندی گۆمەسپان - سەفین - هیران بەهۆی بەفرەوە، گیراوەو نەكراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا دەكات ئەو هاووڵاتییانەی بەنیازن سەردانی شەقڵاوە بكەن، رێگای تونێلی پیرمام بەكاربهێنن، كە ئێستا كراوەیە و هیچ كێشەیەكی نییە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group