نه‌وا
كۆشكی سپی یاداشتێكی له‌باره‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی ئێران ئاراسته‌ی كۆنگرێس كرد و تێیدا هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی بۆ ئه‌و په‌لامارانه گه‌ڕاندۆته‌وه، كه له رابردودا ئه‌نجامیداون.
پێشتر ئیداره‌ی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كوشتنی قاسم سوله‌یمانی په‌یوه‌ندی به هه‌ڕه‌شه‌ی نزیكه‌وه هه‌بوه بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و یاداشته‌ی كۆشكی سپی به‌پێی یاسا ئاراسته‌ی كۆنگرێسی كردوه و سیفه‌تی نهێنی له‌سه‌ر نییه، ده‌ركه‌وتوه فه‌رمانی كوشتنی فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، كه له 2ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپ-ه‌وه ده‌ركراوه، په‌یوه‌ندی به‌و زنجیره په‌لامارانه‌وه هه‌بوه له مانگه‌كانی پێشوتردا له‌لایه‌ن ئێران و میلیشیاكانی سه‌ربه تارانه‌وه كراونه‌ته‌سه‌ر هێز و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پاش رۆژێك له ده‌ركردنی یاسای كۆتوبه‌ندكردنی سه‌رۆك له هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران، یاداشته‌كه‌ی كۆشكی سپی بڵاوكردوه‌ته‌وه و له ورده‌كارییه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه فه‌رمان ده‌ربكات بۆ به‌كارهێنانی هێز له‌پێناو پاراستنی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ر هێرشێك یاخود هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك یان په‌لامارێكی زۆر نزیك.