نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
ماوه‌ی زیاتر له 4 مانگه قیركردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی شه‌قامی 100 مه‌تری شارى هه‌ولێر راگیراوه و ته‌واونه‌كراوه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ڵێت "چاوه‌ڕوانی پاره‌ی پێویستین بۆئه‌وه‌ی قیركردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه ته‌واوبكه‌ین".
له‌باره‌ی ته‌واونه‌بونی كاره‌كانی قیركردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه، كوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌رادیۆ نه‌واى راگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی پاره ده‌كه‌ن له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆیان ته‌رخان بكرێت، چونكه ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ قیركردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه و ئه‌وه‌ی هه‌بوه خه‌رج كراوه و به‌شێكى شه‌قامه‌كه ته‌واوكراوه، به‌ڵام ئێستا تیمه‌كه‌یان پاره‌ی قیركردنیان نییه.
وتیشی "ئاماده‌ین بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كان، ده‌رخسته و ته‌نده‌ره‌كانیش ئاماده‌ن، به‌ڵام پاره‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه".
به‌پێی به‌دواداچونێكی رادیۆی نه‌وا، به‌شه ته‌واونه‌كراوه‌كانی شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر بریتین له، رێگای نێوان شه‌قامی كۆیه بۆ چوارڕیانی ئاكار له دیوی ناوه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو سایدی شه‌قامه‌كه له رێگای موسڵ بۆ رێگای مه‌خمور، هه‌روه‌ك به‌شی ناوه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه له شه‌قامی به‌حركه بۆ شه‌قامی شه‌قڵاوه، له چوارڕیانی فڕۆكه‌خانه تا شه‌قامی موسڵ هه‌ردوو سایدی ماون قیر بكرێنه‌وه.