كۆسره‌ت ره‌سوڵ گه‌ڕایه‌وه و كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
18/02/2020
نه‌وا
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سه‌فه‌ره‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ كۆسره‌ت ره‌سوڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی، كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی ئوردنی كردبوو.
ئاشكراشیانكردووه، بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، كه پێشتر به هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ-ه‌وه راگیرابوون.