نه‌وا
به‌پێى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانى ئیسپانیا، یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه كۆمپانیایه‌كى تایبه‌تمه‌ندى به كرێ گرتوه بۆئه‌وه‌ى لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى سه‌ره‌كى یانه‌كه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ناشرین بكات.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌رنامه‌ى "لا لویتا دیل كى تى جۆغیس"ى رادیۆیى كه‌ته‌لۆنى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئیداره‌ى به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان واژۆ كردوه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ناشرینكردنى ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینیه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى "جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ"ی سه‌رۆكى یانه‌كه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، پلانه‌كه ته‌نها میسى تێدا نییه و چه‌ند یاریزان و كه‌سایه‌تییه‌كى دیكه‌شی تێدایه، كه په‌یوه‌ندییان به یانه‌كه‌وه هه‌یه و یه‌كێك له ناوه دیاره‌كانى تر "جێرارد پیكێ"یه.
به‌پێى راپۆرته دزه‌پێكراوه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه‌ى به‌كرێ گیراوه ناوى "ئاى 3 فینشورز"ه و ئه‌كاونتى ساخته له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبوك و تویته‌ر دروستده‌كات و به‌كاریانده‌هێنێت بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌سانى دیاریكراو.
به‌پێى زانیاریه‌كان، هێرشه‌كانى میسى تایبه‌تن به داواكاریه‌كانى بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر چالاكییه‌كانى "ئه‌نتۆنێلا"ی هاوسه‌ری میسی و سه‌رقاڵییه‌كانى یاریزانه‌كه‌یه به پاڵه‌وانێتى جامى دیڤیز بۆ تێنس، كه گوایه ئه‌وه‌ش سه‌رقاڵى كردوه و بیرى له‌لاى تۆپى پێ نییه.
له هێرشه‌كاندا پیپ گواردیۆلا راهێنه‌رى پێشوترى یانه ئیسپانییه‌كه و چاڤى هێرناندێز مایسترۆی پێشوی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه بێبه‌ش نه‌بون، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شى گرتوه‌ته‌وه كه پاڵێوراون بۆ پۆستى سه‌رۆكى یانه‌كه وه‌ك "ڤیكۆر فۆنت" كه ركابه‌رێكى به‌هێزى بارتۆمیۆیه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى یانه‌كه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌دا، یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكردوه‌ته‌وه و ته‌ئكیدیشى كردوه‌ته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و ئه‌كاونتانه‌وه نییه، داواشى له رادیۆكه كردوه له‌و زانیاریانه په‌شیمان ببێته‌وه، كه بڵاویكردونه‌ته‌وه.