كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند شه‌جه‌ریان ره‌تده‌كرێته‌وه‌

22/02/2020 هەمەڕەنگ

نه‌وا
شەوی رابردو (هەینی)، دەنگۆی كۆچی دوایی هونەرمەند شەجەریان لە تارانی پایتەختی ئێران بڵاوبوەوە، بەڵام پزیشكی تایبەتی ئەو هونەرمەندە دەنگۆكە رەتدەكاتەوە.
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆكە، هەوادارانی هونەرمەند شەجەریان چوونە بەردەم ئەو نەخۆشخانەیەی چارەسەری لێوەردەگرێت و دكتۆر حەسەن عەباسی ئەندامی تیمی پزیشكیی هونەرمەندەكە دەنگۆی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی رەتكردەوە و رایگەیاند، شەجەریان ئێستا لە نەخۆشخانەی تاران لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە و باری تەندروستی جێگیرە.
هاوكات هومایونی كوڕیشی ئەو هەواڵەی رەتكردەوە و وتویەتی "باوكم بەهۆی نەخۆشی دڵیەوە لە ژێر چاودێریی تایبەتدایەو دۆخی تەندروستی لە رۆژی پێشتر باشترە".
محەممەد رەزا شەجەریان لە 23ی ئەیلولی 1940 لەدایكبوە و یەكێكە لە هونەرمەندە دەنگخۆشەكانی ئێران، كە هەوادارێكی زۆری لەناو وڵاتەكە و دەرەوەشدا هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group