هاوردەی پەلەوەر و ئاژەڵ لە ئێرانەوە بۆ هەرێم راگیرا

22/02/2020

نەوا-لاڤە كوردە 
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم كۆمەڵێك رێوشوێنی بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گرتوەتەبەر و رێگریش دەكات لە هاتنەناوەوەی هەموو جۆرە ئاژەڵ و پەلەوەر و ماسییەك بۆ هەرێم لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەی تێدایە.
لەوبارەیەوە حسێن حەمەكەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆ نەوا وتی "وەزارەتەكەمان لەرێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری كۆمەڵێك رێوشوێنی سەرەتایی بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتوەتەبەر و رێگری دەكرێت لە هاتنەناوەوەی هەموو جۆرە ئاژەڵ و پەلەوەر و پەلەوەری جوانی و ماسییەك لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەیان تێدا بڵاوبۆتەوە، ئێرانیش یەكێك دەبێت لەو وڵاتانە و لەمڕۆ شەممەوە هاوردەكردن بۆ هەرێم چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە".
وتیشی "بڕیاردراوە هەموو كێڵگە پەلەوەری و پڕۆژەكانی سامانی ئاژەڵ بە دەرمانی تایبەت پاكبكرێنەوە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group