نه‌وا
قائیمقامی كه‌لار مه‌رزی په‌روێزخان به‌سه‌رده‌كاته‌وه و بۆ رێگرتن له كۆرۆناش جێگای 150 هاووڵاتی له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زاكه ئاماده‌كراوه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 22-2-2020، شه‌هاب حاجی ئه‌حمه‌د قائیمقامی كه‌لار به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مه‌رزی په‌روێزخانی به‌سه‌ركرده‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربون له چۆنێتی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی، كه تائێستا كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ جێگای 150 هاووڵاتی له هۆتێلێكی شاری كه‌لار بۆ راگیراوانی مه‌رزی په‌روێزخان به هه‌موو پێداویستییه‌كانه‌وه ئاماده‌كراوه، بڕیاره له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێم، بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌و هۆتێله، كه تائێستا 20 كه‌س هاتونه‌ته‌وه.