وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رێكاری یاسایی دەگرێتەبەر

22/02/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رێكاری یاسایی بەرامبەر پروپاگەندە دەگرینەبەر.
پەیجی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، رێكار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر كەسێك دەگرێتە بەر كە خۆی بە پزیشك دەناسێنێی و هاووڵاتیان تووشی دڵەراوكێ و ترس و تۆقاندن دەكات بەبێ هیچ بنەمایەك و دوور لە راستی بەبێ ئەوەی كاری ئەو كەسە بێت هەڵدەستێ بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و چەواشەكاری لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، لەهەمان كاتدا شەرعیەت و بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی لەكەدار دەكات و بەپێچەوانەی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان رەفتار دەكات.
وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی وتووە، "داوای یاسایی لەسەر ئەو بەرێزە تۆمار دەكەین و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر هەر كەسێكیش دەگیرێتە بەر پڕوپاگەندەی نادروست یان ریكلامی دۆزینەوەی چارەسەر و قسەی بێ بنەما بڵاوبكاتەوە، هاووڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە هیج نەخۆشێك و گومانلێكراوێكی نەخۆشی كۆرۆنا نیە و دەروونیان شڵەژان نەكەن و رێنماییەكانی تەندروستی بە هێمنی لەبەرچاو بگرن".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group