نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
شه‌وی رابردوو لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ چاودێریكردنی بازاڕ بۆئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ده‌مامك و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایگه‌یاند، پێنج ده‌رمانخانه و نۆرینگه‌ی پزیشكی به‌و هۆیه‌وه داخراون.
له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌لێدوانێكدا به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، شه‌وی رابردو به‌بڕیاری قائیمقامییه‌تی سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كان راسپێردران بۆ چاودێریكردنی دۆخی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كانی سنوری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ده‌مامك.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه هاوبه‌شه‌كانی پێنج شوێنی داخست، كه پێكهاتون له ده‌رمانخانه و نۆرینگه پزیشكییه‌كان، چونكه پابه‌ندنه‌بون به نرخ و هه‌ڵئاوسانیان له بازاڕدا دروستكردوه و نرخیان به‌رزكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی دڵنیایی ته‌واو به هاووڵاتیان ده‌دات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگانادرێت به قۆرخكاری و شاردنه‌وه‌ی ده‌مامك، كه وه‌ك پێویستییه‌كی پزیشكی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێت.