نه‌وا
ئه‌مڕۆ له سنوری نێوان ئێران و توركیا بومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا، كه ناوه‌نده‌كه‌ی له پارێزگای ئازه‌رباییجانی ئێران بووه، له باكوری كوردستان زیانی گیانی و مادیی هه‌بووه و 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز پارێزگای ئازه‌رباییجانی له باكوری خۆرئاوای ئێران هه‌ژاندووه، كه گوڕه‌كه‌ی 5.7 پله‌ی رێخته‌ر بووه و له ناوچه سنورییه‌كانی نێوان ئێران و توركیا به‌ته‌واوه‌تی هه‌ستیپێكراوه، به‌تایبه‌ت له شاری وانی باكوری كوردستان.
لای خۆیه‌وه سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، بومه‌له‌رزه‌كه له وان زیانی گیانی و ماددیی داوه، به‌و هۆیه‌وه 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه سیانیان منداڵن.
تا ئێستا لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی ئێران هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی پارێزگای ئازه‌رباییجان ئاشكرانه‌كردووه