رێژەی بێكاری لە كەرتی غەزە بەرزبۆتەوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی حكومەتی غەزە بڵاویكردۆتەوە، رێژەی بێكاری لە كەرتی غەزە بەرزبۆتەوە بۆ 75%.

نوسینگەی راگەیاندنی حكومەتی غەزە ئاماژەی بەوەكردوە، لەگەڵ بەرزبونەوەی رێژەی بێكاریی هاوتەریبی رێژەی هەژاریش بەرزبونەوە بۆ زیاتر 90% بەهۆی ئەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیل و ئەو شەڕەی بەرۆكی شارەكەی گرتۆتەوە.
ئاماژەشیكردوە، هەر بەهۆی ئاڵۆزییەكانەوە بە رێژەی 95% دامەزراوە ئابورییەكان لە كەرتی غەزە لەكاركردن وەستاون، كرێكارانی غەزە لە دۆخێكی ناهەمواری مرۆییدا دەژین ئەمەش وایكردوە رێژەی بێكاری بۆ 75% بەرزبێتەوە بە بەراورد بە پێش جەنگ رێژەكە 46% بوە لەكاتێكدا 18 ساڵیشە گەمارۆ لەسەر شارەكە بەردەوامە.
نوسینگەی راگەیاندنی حكومەتی غەزە ئاشكراشیكردوە، سوپای ئیسرائیل بە هەزاران كرێكاری فەڵەستینی كوشتوە كە ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكەی 2 ملیۆن و 300 هەزار كەسە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group