نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی عیراق ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان و ئه‌و فراكسیۆنانه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، كه پشتگیری له كابینه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و فراكسیۆنه سیاسییانه‌دا كۆده‌بێته‌وه، كه پشتگیریی لێده‌كه‌ن، تیایدا عه‌للاوی ناوی ئه‌و وه‌زیرانه ئاشكراده‌كات كه ده‌ستنیشانیكردوون بۆ بوونه وه‌زیر له كابینه‌كه‌یدا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێی وایه حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی ده‌نگێكی زۆری نێو په‌رله‌مان بهێنێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێت ئه‌و كاندیدانه‌ی دیارییكردوون بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی، كه‌سی به‌هێزن.
ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی له‌گه‌ڵ ئه‌و فراكسیۆنانه، له‌كاتێكدایه بڕیاربوو دوێنێ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجامبدرایه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردی و سونییه‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دواخرا.