نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
عوسمان بایده‌میر سیاسه‌تمه‌داری كورد و سه‌رۆكی پێشوتری شاره‌وانی ئامه‌د ده‌ڵێت "كورد هه‌موو كاتێك ئاماده‌ی دانوستاندن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌یه، ئێستاش بارودۆخی سیاسی باكوری كوردستان خراپه و ناتوانم به‌شداری كۆنگره‌ی هه‌ده‌په بكه‌م، چونكه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه 105 ساڵ زیندانی ده‌كرێم".
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) عوسمان بایده‌میر سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان كۆبوه‌وه و دواتر له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، خۆشحاڵن به سه‌ردانی بایده‌میر و له په‌رله‌مان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن ناوبراو له‌پێناو ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان و دیموكراسی له ناوچه‌كه‌دا خه‌بات و تێكۆشانی كردوه.
وتیشی "دوپاتمان كرده‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كوردین له باكوری كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و رێزگرتن له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی باش بۆ گه‌لانی دیكه له ناوچه‌كه‌دا".
لای خۆیشیه‌وه عوسمان بایده‌میر وتی "بۆ من ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوییه و شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان‌م و له‌گه‌ڵ براده‌رانی هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆبومه‌وه، ئه‌وه ده‌رفه‌ت و سودێكی گرنگه بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌موو گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌به‌كانی كوردستانه، ئه‌مه‌ش خواستی ئێمه‌یه كه هیوادارین چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه بێته‌دى".
هه‌روه‌ك بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "خۆشحاڵم خه‌باتی په‌رله‌مانی له كوردستان هه‌یه، سه‌ردانی هه‌ولێر و سلێمانی و به‌غدام كرد‌و ئه‌و ده‌سكه‌وته به ئاسانی به‌ده‌ستنه‌هاتوه، به‌ڵكو خه‌بات و قوربانی زۆری له‌پێناودا دراوه، هه‌زاران شه‌هیدی له‌پێناو دراوه و پێویسته رێز له خوێنی شه‌هیدانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بگرین و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بپارێزین، هیوادارین له‌پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ئه‌و ده‌سكه‌وتانه به‌دیبێن".
بایده‌میر یه‌ك داواكاری هه‌یه ئه‌ویش ئارامی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه، چونكه شه‌ڕ و كوشتار هیچ ئه‌نجامێكی نییه، هه‌موو كێشه‌كان له رێگه‌ی دانوستان و به رێگه‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ربكرێن و وتی "ده‌توانین ستراتیژیه‌كی باش دروستبكه‌ین و رێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه كوردیه‌كان به‌دیبێت له‌پێناو ئارامیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌موو كاتێكیش كورد ئاماده‌ی دانیشتن و ئاشتییه".
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ى باكورى كوردستان وتیشى "10 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و چه‌ند سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ك له زیندانن و هیوادارین ئازادبكرێن، به‌دڵ و به گیان له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ى هه‌ده‌په‌م و هیوادارم بتوانین بچینه‌وه باكوری كوردستان و توركیا، چونكه ئه‌گه‌ر ئێستا بگه‌ڕێمه‌وه 105 ساڵ زیندانی ده‌كرێم".