نه‌وا-لاڤه كورده
ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و زیاتر له 200 كه‌س كه له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له قه‌زای سۆران له ژێر چاودێریی پزیشكیدان.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر كاروان جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وا وتی "پشكنینی سه‌ره‌تاییمان بۆ ئه‌و كه‌سانه كردوه، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 230 كه‌س ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین پشكنینی سه‌ره‌تاییه به ته‌واوی پشكنینی ڤایرۆسه‌كه نییه".
وتیشی "خۆشبه‌ختانه هیچ حاڵه‌تێكی گومان‌لێكراو نییه و دوو رۆژه له ژێر چاودێریدان و تا 14 رۆژ له‌و دوو هۆتێله‌ی بۆمان تایبه‌ت كردون ده‌هێڵرێنه‌وه".