"پێكنه‌هێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆى ته‌حه‌فوزى یه‌كێتییه‌وه‌ بووه‌"

23/02/2020

نه‌وا
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت: "پێشتر پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ داواى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه‌ بڕیارى دروستكردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ رابگرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌وكاته‌دا یه‌كێتى ته‌حه‌فوزیان هه‌بووه‌".
به‌رزان حامد سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له‌به‌رنامه‌ى پارێزگاى سلێمانى و نوێنه‌رانى رادیۆ نه‌وا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنى پارتى "ئه‌گه‌رچى به‌شدار نین له‌ ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن له‌ پارێزگاى سلێمانى به‌ڵام هاوكارى باشن بۆ ئه‌و حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌".
له‌باره‌ى پێكنه‌هێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و دواخستنیشى وتى: "نوسراوێك له‌ مۆبایله‌كه‌مدا پێیه‌ كه‌ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ داواى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه‌ بڕیارى دروستكردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ رابگرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌وكاته‌دا یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان ته‌حه‌فوزیان هه‌بووه‌".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو كه‌ "حكومه‌تى خۆجێی هه‌ڵه‌بجه‌ لاى "یه‌كێتى و گۆڕانه‌"و پارتى ده‌سه‌ڵاتى نییه‌ له‌وێ".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group