نه‌وا
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ڕایگه‌یاند، گرفتی داناغاز چاره‌سه‌ركراوه و كاره‌بای نیشتمانی ئاسایی بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی سه‌ر له به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له وێستگه‌ی داناغاز به‌رهه‌مهێنانی غاز كه‌مبووه‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كرد، پاش هه‌وڵی داناغاز و به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و وه‌زاره‌تی كاره‌با گرفتی ته‌كنیكی وێستگه‌كه چاره‌سه‌ركرا".
ڕاشیگه‌یاند، "له ئێستاشدا دۆخی كاره‌بای نیشتمانی ئاسایی كراوه‌ته‌وه و رێگا نه‌درا گرفته‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بێت".
رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له وێستگه‌ی دانه غاز بڕی هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ هه‌ردو وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر كه‌می كردوه و به‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان به‌بڕی (750- 800) مێگاوات كاره‌با كه‌می كردوه.