نه‌وا
له كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، هه‌ر یه‌ك له میدحه‌ت سانجار و په‌روه‌ین بۆڵدان وه‌ك هاوسه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.
رۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره چواره‌م كۆنگره‌ی خۆی به‌ست و تیایدا په‌روین بۆڵدان جارێكی تر وه‌ك هاوسه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه و میدحه‌ت سانجاریش له بری سه‌زای ته‌مه‌للی بوو به هاوسه‌رۆكی ئه‌و حزبه.
سانجار به‌ر له ده‌نگدانه‌كه له وتارێكدا وتی: "ده‌كرێ سه‌دان وشه بۆ وه‌سفی ناوی هه‌ده‌په ریز بكه‌ین، به‌ڵام من لێره‌دا ده‌ڵێم؛ هه‌ده‌په پارتی هیوایه. ئێمه به خه‌بات و به‌رخودان ئه‌مه‌مان به‌ده‌ستهێناوه. بۆیه ده‌ڵێین ئێستا كاتی بونیادنانه".
پارتیی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په جگه له پۆستی هاوسه‌رۆكانی، گۆڕانكاری له ژماره‌یه‌كی زۆر پۆستی دیكه‌ی له هه‌موو ئاسته‌كاندا ده‌كات.