نه‌وا
رێكخراوی قاعیده كوژرانی سه‌ركرده‌ی خۆی له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی پشتڕاست كرده‌وه.
پێگه‌ی "سایت" كه چاودێری چالاكی گروپه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكرده‌وه، رێكخراوی قاعیده كوژرانی قاسم ریمی سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ی له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی پشتڕاست كردۆته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی قاعیده‌ی له هێرشێكی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو.
ئه‌مریكا لقی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی قاعیده به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین لقه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه داده‌نێت.