نه‌وا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی نه‌جه‌ف دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵی له پارێزگاكه راگه‌یاند.
په‌روه‌رده‌ی نه‌جه‌ف باسی له‌وه‌كردووه، له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی خوێندكاران و تووشنه‌بوونیان به كۆڕۆنا، بۆماوه‌یه‌كی نادیار تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵ دواده‌خرێن.
رۆژی دووشه‌ممه ته‌ندروستی نه‌جه‌ف یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆڕٍۆنای راگه‌یاند، ئه‌ویش خوێندكارێكی ئێرانی بوو كه به‌ر له راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئێران گه‌ڕابوه‌وه بۆ نه‌جه‌ف و خرابوه ژێر چاودێریه‌وه.