كلۆپ ستایشی یاریزانه‌كانی ده‌كات
25/02/2020 وەرزش
نه‌وا
دوای 18 بردنه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی یانه‌كه‌ی له خولی ئینگلیزی ئه‌مساڵدا یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی ستایشی یاریزانه‌كانی ده‌كات و به‌ده‌سكه‌وتێكی نایابی ناوده‌بات.
یۆرگن كڵۆپی راهینه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له دوای بردنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردویان به‌رامبه‌ر وێستهام یۆنایتد و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی كۆتا یارییان، كه تا خوله‌كی 68 له ئه‌نجامی یاریه‌كه دواكه‌وتبون و دواتر توانیان بردنه‌وه‌ی ژماره 18 له‌م وه‌رزه‌دا به‌بێ دۆڕان تۆمار بكه‌ن ستایشی یاریزانه‌كانی ده‌كات.
كڵۆپ له دوای یاریه‌كه بۆ ڕۆژنامه‌نوسه‌كان دواو وتی "له سه‌ره‌تادا وتم ده‌مانه‌وێت چیرۆكێكی تایبه‌ت به خۆمان تۆمار بكه‌ین و مێژوو بۆ خۆمان بنوسینه‌وه، یاریزانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كرد و شتێكی باشه، به‌ڵام له ئێستادا گرنگ نییه".
له‌ئێستادا لیڤه‌رپوڵ له نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌مساڵ نریكبونه‌ته‌وه، دوای 30 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار توانیویه‌تی 79 خاڵ كۆبكاته‌وه و به 22 خاڵ له پێش مانچسته‌ر سیتی ركابه‌ریه‌وه‌بێت.