تەندروستیی جیهانی: بەكارهێنانی وشەی "پەتای جیهانی" راست نییە

26/02/2020 جیهان

نەوا
تیدروس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، بەكارهێنانی دەربڕینی "پەتای جیهانی" واتای ئەوەیە كە ناتوانرێت كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت، ئەوەش ناڕاستە، بەپێی داتاكانی ئەو رێكخراوەش %96.5ی توشبوان لەوڵاتی چینن.
بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەكارهێنانی دەربڕینی "پەتای جیهانی" بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا واتای ئەوەیە، كە دەسەڵاتدارانی كەرتی تەندروستی توانای ئەوەیەن نییە كۆنترۆڵی بكەن، ئەوەش دوورە لەراستیەوە.
وتیشی: زیادبونی ژمارەی توشبوان بە كۆرۆنا لە وڵاتەكانی ئیتاڵیا و ئێران و كۆریای باشور زۆر جێی نیگەرانییە.
لای خۆشیەوە هانز كلیۆگی بەڕێوەبەری نوسینگەی هەرێمیی ئەوروپی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند: تائێستا 80 هەزار و 980 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 33 دەوڵەتی جیهاندا تۆمار كراوە، 13 دەوڵەتی ئەوروپی گرتوەتەوە و %96.5ی توشبوان لەوڵاتی چینن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group